ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكان باس لەوە دەكەن، كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری نوێی یانەی ریال مەدرید، داوای لە بەرپرسانی یانەكە كردووە، گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی واژۆ بكەن لە ماوەی مێركاتۆی هاوینەدا.

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە: "دوای دەستبەكاربوونی یەكەم داواكاری ئەنچیلۆتی ئەوە بووە كە گرێبەست لەگەڵ هێرڤینگ لۆزانۆی هێرشبەری یانەی ناپۆلی و هەڵبژاردەی مەكسیك واژۆ بكەن، لە بەرامبەردا بەرپرسانی ریال ئامادەن، هەوڵ بۆ قایلكردنی ناپۆلی بدەن، بۆ ئەوەی دەستبەرداری لۆزانۆ ببن".

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات: "دەستەوارەی 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بەسە بۆ رازیكردنی ئۆریۆلۆ دیلۆرێنتسی سەرۆكی یانەی ناپۆلی، بۆ ئەوەی دەستبەرداری لۆزانۆ ببێت، بەڵام ئاستەنگی بەردەم ئەم گرێبەستە، دەستبەكاربوونی لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری نوێی ناپۆلییە كە دەیەوێت تیپێكی بەهێزی هەبێت بۆ كێبڕكێكردنی بەدەستهێنانی سێریا ئەی ئیتاڵی".

وەرزی رابردوو لۆزانۆ لە 32 یاریی یانەكەی لە سێریا ئەی بەشداری كرد، توانی 11 گۆڵ تۆمار بكات.

گرێبەستی هێرشبەرە مەكسیكییەكە تاوەكو هاوینی 2024 لەگەڵ یانەی ناپۆلی بەردەوام دەبێت.