ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە چوار هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ١١٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و چوار هەزار و ٧٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ٢٤٠ كەس و لەوانە ١٦ هەزار و ٥٨٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٥١ هەزار و ٥١٥ كەسیان چاكبونەتەوە.