ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەدان سزا لەسەر ئێران لە بواری جێبەجیکردندا دەمێننەوە، تەنانەت ئەگەر تارانیش بگەڕێتەوە بۆ پابەندبونەکانی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  لە دانیشتنی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت چاوەڕوان بکرێت تەنانەت ئەگەر ئێرانیش بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبونەکانی لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی، "هێشتا سەدان سزای دیکە لەسەر ئەو وڵاتە دەمێننەوە".

 ئەوەشی خستوەتەڕو، سزاکانی سەر واشنتن لەسەر ئەو کەس و لایەنانەش بەردەوامی دەبێت کە لەسەردەمی ئیدارەی پێشو (ئیدارەی دۆناڵد ترەپ) بەسەریاندا سەپێنراوە.