ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی فەڕەنسا دوای لێدانی زلەیەكەوە لەلایەن گەنجێکەوە رایگەیاند، " لە کارەکەم بەردەوامدەبم و هیچ شتێک ناموەستێنێت،هەموو شتێک باشە و پێویستە ئەم رووداوەش لە ناکۆکی خۆیدا دابنرێت."

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا راشیگەیاند، لەو باوەڕەدایە رووداوێکی کەسی بووە و پێویست ناکات سەرنجی زۆری بخرێتە سەر تا ئەو ئەرکەیان لە بیرباتەوە، کە گرنگترە و پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە.

ماکرۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە فەڕەنسادا مافی دەربڕینی رای ئازاد و ئازادی دەنگدان و فرەیی و دیموکراتی هەیە، بەڵام ناکرێت رێگە بدرێت رق و توندوتیژی بڵاوبکرێتەوە چ بە قسە یان بە کردار.

باسی لەوەشکرد، "دوای زلـلەکە بەردەوامبووم لە تەوقەکردن لەگەڵ ئەوکەسانەی نزیکبوون لەو گەنجەوە و وێنەم لەگەڵ گرتن، من بەردەوام دەبم لە کارەکەم و هیچ شتێک رامناگرێت".

لە گرتەڤیدیۆییەکەدا، کەسێک دوای ئەوەی تەوقە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا دەکات، زلـلەیەک لە دەموچاوی دەدات و دواتر پاسەوانەکانی رێگری لێدەکەن و ئەو کەسە دەستگیر دەکەن.