ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەرچەندە بەشێوەیەکی گشتی نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠ ی حوزەیران بە بەراورد بە دوێنێ چوار شەممە کەمێک دابەزیووە، بەڵام نرخەکە هەر بەرزەو برنت لە سەرو ٧١ دۆلارەوەیە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧١ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٢٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٩ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٩ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو.

مانەوەی نرخی نەوت بەم بەرزییە پەیوەندی بە داخوازی وڵات و کۆمپانیا گەورەکانەوە هەیە بە نەوت لەگەڵ وردە وردە ئاسایی بوونەوەی دۆخی کۆرۆنا بەتایبەتی دوای وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن زۆرێک لە خەڵکی وڵاتانی ئەوروپاو جیهانەوە.