ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4684 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4086 كەسیش چاكبوونەتەوە و 34 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 هەزار و 474 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4684 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 108 و سلێمانی 279 و هەولێر 87 حاڵەت و دهۆك 167 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4086 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 285 و هەولێر 187 و دهۆك 122 و كەركوك 127 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 34 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە دهۆك 2 كەس و سلێمانی 6كەس و هەولێر 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 16648 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎