ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسەی جیهانی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و لەسەر و ٧٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلارو ١٠ مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٩٠ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلارو ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلارو ١٢ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو ٧٥ دۆلار پەیوەندی بە دۆخی جیهان و کەوتنەوە گەڕی ئابوری جیهانەوە هەیە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بازاڕەکان بووژاونەتەوە و داخوازی لەسەر نەوت زۆر بووە.