ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

ئەم ساڵ هاوكاتە لەگەڵ سەدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی شیوعی چینی. بە درێژای سەدەی ڕابردوو، حیزب كاریگەریەكی قوڵی لەسەر سیاسەتەكان و گەشەسەندنی چین هەبووە. بەڵام ئەم حیزبە سیاسیە چۆن بڕیارەكانی دەردەكات؟ بفەرموون با چاوێك بە پێكهاتەی ئەم حیزبە بخشێنین.

لەسەر ئاستی نەتەوەیی، زیاتر لە 90 ملیۆن كەس ئەندامی حیزبن كە چەندین لێژنە پێكدەهێنن لە كۆمەڵگا شارستانیەكان و لادێ و ڕێكخراوە كۆمەڵایەتیەكان و كۆمپانیاكانی سەر بە دەوڵەت و كۆمپانیا تایبەتەكان لە چین. لە شار و ناوچە و هەرێمە ئۆتۆنۆمیەكان، بۆ تاوتوێكردنی كاروباری ناوخۆیی، چەندین كۆنگرە ئەنجام دەدرێت .

زیاتر لە 2000 نوێنەر بەشداری لە كۆنگرەی نەتەوەیی حیزبی شیوعی چینی دەكەن كە هەر پێنج ساڵ جارێك دەبەسترێت. لێژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی چینی زیاتر لە 200 ئەندام لەخۆ دەگرێت، كە هەر پێنج ساڵ جارێك لە ڕێگای كۆنگرەی نەتەوەیی دووبارە ڕێكدەخرێنەوە. هەروەها لە نێوان ئەندامانی لێژنەی ناوەندی حیزبی شیوعی چینی، 25 ئەندام مەكتەبی سیاسی پێكدەهێنن، و كە بە شێوەیەیكی ڕێكوپێك كۆدەبنەوە بۆ دەنگدان لەسەر بابەتە گرینگەكان. بەگوێرەی ڕێكخستنەكە، بڕیارەكانیان بە یەك دەنگ دەدەن. هەر كە گەیشتن بە دەنگی زۆرینە، بە یەك دەنگی یەكگرتوو قسەدەكەن. چەندین سیاسەتمەدار لە مەكتەبی سیاسی لێژنەی هەمیشەیی پێكدەهێنن. بەدرێژایی مێژووی حیزبی شیوعی چینی، ژمارەی ئەندامانی كۆمەڵەی باڵا كە ڕاپۆرتەكانیان بەرز دەكەنەوە بۆ مەكتەبی سیاسی لە نێوان پێنج بۆ یازدە ئەندام بووە. لە ئێستادا، حەوت ئەندامن. كێ كۆبوونەوەكان لە مەكتەبی سیاسی و لێژنەی هەمیشەیی ئەنجام دەدات؟ سكرتێری گشتی، كە لە ئێستادا بەڕێز شی جینپینگ لەم پۆستەدایە.

https://news.cgtn.com/.../VHJhbnNjcmlwdDU1NjA4/index.html