ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە دوێنێوە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بازی گەورەی داوەو، هەر ئەمڕۆ چوار شەممە برنت لەسەر ٧٥ دۆلارەوەیە.

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا بە ٧٥ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستندا نرخەکەی بە ٧٤ دۆلار و ٨١ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٣ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە دوا داخستندا بە ٧٢ دۆلار و ٨٥ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەم شێوەیە کە دوو ساڵە بەهای وا بەرزی تۆمار نەکردووە، دەگەرێتەوە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی جیهان پاش وەگرتنی ڤاکسین بە رێژەیەکی زۆر لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان و بوژانەوەی سەرلەنوێ ئابوری جیهان و گەرمبوونەوەی بازاڕەکان.