ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەهۆی لێنەپرسینەوە لە بکوژانی خۆپیشاندەران، 28 وڵات سەرکۆنەی عێراق دەکەن.

لە کۆبوونەوەیەکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، مونیک ڤان دالین، نوێنەری هۆڵەندا، بەیاننامەیەکی هاوبەشی بە ناوی 28 وڵات خوێندەوە، کە تیایدا ستایشی حکومەتی عێراق کراوە لە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام لە هەمانکاتدا سەرکۆنەیان کردووە، لە لێنەپرسینەوە لە بکوژانی چالاکوان و خۆپیشاندەران.

پەیوەست بەو پرسە و لەلایەکی دیکەوە، خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار سەریهەڵدایەوە و دادگای ناسریەش فەرمانی دەستگیکردنی بۆ 30 کەس دەرکردووە، کە تۆمەتی سوکایەتیکردنییان بە سەرۆکی دادگای بەرایی پارێزگاکە خراوەتەپاڵ.