ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاپۆرتێكی لەسەر ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوكردەوە و دەڵێت" كه‌ ئەو رۆژنامەنوس‌و چالاکوانانەی‌ لەهەرێمی‌ کوردستان ڕەخنەیان لەدەسەڵات گرتووەو بەشداری‌ خۆپیشاندانەکانیان کردووە، روبەڕوی‌ هەڕەشەو دەستدرێژی‌ بونەتەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە" دوو پارتە سەرەكییە كوردییەكە، پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەزگای ئاسایی خۆیان هەیە، بەپێی دەستوری فیدڕاڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە هێزی ئاسایشی ناوخۆی خۆی هەبێت، بەڵام یەكێتی و پارتی بو جودا كۆنتڕۆڵی یەكەی زیادەی هێزی پێشمەرگە دەكەن، هەروەها دەزگای هەواڵگری جودایان هەیە، كە بەناو لەژێر سایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی كوردستاندا ڕێكخراون".

سەبارەت بە خۆپیشاندەران، كونسوڵگەری ئەمریكا لە هەولێر لە ڕاپۆرتەكەدا دەڵێت" لە مانگی ئاب هێزەكانی ئاسایشی هەرێم بەلانی كەمەوە ٥٠ خۆپیشاندەر، چالاكوان و ڕۆژنامەنووسیان دەستگیر كرد لە شارەكانی زاخۆ و دهۆك و چەندین چاودێر ئەم دەستگیر كردانەیان بە نایاسایی لەقەڵەمدا، یان لەبەر ئەوەی كەسەكان بەهۆی پیادەكردنی مافی گردبوونەوەی ئاشتیانە دەستگیر كراون، یان لەبەرئەوەی دەسەڵاتداران مافی یاسایی بۆ بردنە بەردەم دادوەر لەماوەی 24 كاتژمێر نادیدەگرت".

لەبارەی دۆخی زیاندانیانیشەوە، راپۆرتەکە ئەوەی خستوەتەڕوو، دۆخی‌ زیندانیان لە هەرێمی‌ کوردستان لەئاستێکی‌ خراپدایە و زیادبونی‌ ژمارەی‌ بەندکراوان بەرزترە لەتوانای‌ دیاریکراو لەهەر شەش بنکەکانی‌ چاکسازی‌ لەهەرێمی‌ کوردستان.