ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشنیازی قەدەغەی هاتووچۆ دەخاتە بەردەم حکومەت و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایاگه‌یاند، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی نه‌خۆشی كۆرۆنا و پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین، بڕیاردرا، به‌ گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنی زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كانی خۆپارێزی و هۆشیاری و چاره‌سه‌ركردن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق لە بەیاننایەکدا هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات و رایگەیاندووە، دۆخی پەتای کۆرۆنا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە، بژاردەی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر بۆ ماوەی 14 رۆژ و قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار و داخستنی سنوورەکانی خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق