ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف

بەپێی بەڵگەیەكی دەزگا ئەمنیەكانی عێراق ئەوە ئاشكرا دەبێت كە گروپە نایاساییەكانی عێراق پلانیان هەیە لەرۆژانی جەژندا بالێۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بكەنە ئامانج.

دەزگای هەواڵگری عێراقی بەڵگەیەكی بڵاوكردوەتەوەو ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 7 ی 2021، وێنەیەكی دەست (رێگای كوردستان) كەوتووە،ئەوەی تێدا خراوەتەروو:" گروپە نایاسایەكانی عێراق بۆرۆژانی جەژنی قوربان پلانیان هەیە لە ناوچەی سەوزی بەغدا باڵێۆزخانەی ئەمریكا لەرێگەی موشك بارانەوە بكەنە ئامانج."

ئەوەش هاتووە :" بەپَی ئەوپلانە ئەوگروپانە بەنیازن لەناوچەی كەرخ و دۆرەوە ناوچەی سەوز بكەنە ئامانج كە باڵێۆزخانەی ئەمریكای لێیە."

ئاشكرابوونی ئەو پلانەلەكاتێكدایە كەوا بڕیارە هەفتەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات.

No photo description available.