ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرنامەیەکی ئیسرائیلی کە لەنێو مۆبایلدا جێگیر دەکرێت و سیخوڕی بەسەر زانیارییە کەسییەکاندا دەکات، دەیان هەزار کەس مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە سیخوڕییان بەسەرەوە کرابێت،

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی، لیستی زیاتر لە (پەنجا هەزار) تەلەفۆنی مۆبایل پشکنراوە کە بریتی بون لە ئامێرەکانی ئایفۆن و جۆرەکانی دیکەی مۆبایل، هەوڵدراوە لە رێگەی بەرنامەی پێگاسۆسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕیان بەسەردا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نێو ئەو سەرۆكانەی كە سیخوڕیان لەسەر کرابێت پێکهاتون لە، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا، شا محەمەدی شەشەم، پادشای مەغریب،جگە لە چەندین سەرەك وەزیرانی پێشووی دیكەی عەرەبی وئەفریقی و ئەوروپی.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە، چەند سەرۆكێكی دیكەی وڵاتانی ئەوروپی وئەفریقی لەنێو ئەو لیستەدان کە مەترسیان لەسەرە سیخوڕیان بەسەرەوە کرابێت.

رۆژنامەكە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئەوەشی خستوەتەڕو، تا ئێستا نازانرێت ئایا هەوڵی هاککردنەکە سەرکەوتو بوە یاخود نا.