ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 8320 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 6916 كەسیش چاكبوونەتەوە و 69 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 هەزار و 83 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 8320 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 246 سلێمانی 107 و هەولێر 360 حاڵەت و دهۆك 611 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 6916 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 288 و هەولێر 110 و دهۆك 325 و كەركوك 156 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 69 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە دهۆك 4 كەس و سلێمانی 2 كەس و هەولێر 5 كەس حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 18020 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎