ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حکومەتی تورکیا لەسەر سنورەکانی لەگەڵ ئێراندا بە درێژایی دەیان کیلۆمەتر خەندەق لێدەدات و دیواری کۆنکرێتی دروست دەکات.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانكردەوە، دروستکردنی دیوارە کۆنکرێتیەکە دەکەوێتە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان کە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی ئێران و تائێستا نزیکەی سێ کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنور دروستکراوە.

بەرپرسانی پارێزگای وان ئاشکرایانکردوە، پڕۆژەکە بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەری نایاسایی و کاری قاچاخچیەتیە لە سنوری نێوان تورکیا و ئێران.

دیوارە کۆنکرێتیەکە بە درێژایی (63) کیلۆمەتر دەبێت و بەرزیەکەی سێ مەترە و پانیەکەی (30) سانتیمەترە و لێدانی خەندەقیش لەو سنورە بە درێژایی (110) کیلۆمەتر دەبێت.