ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە پارێزگای خوزستاندا، له‌ شاری به‌نده‌ر مه‌شهه‌ری ئێران بەهۆی خۆپیشاندانەوە، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و له‌ شاری ئیزه‌یش خۆپیشانده‌رێك كوژرا.

ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، له‌ شه‌شه‌مین رۆژی خۆپیشاندانەوە بەهۆی كەمئاویەوە ، فه‌ریدون به‌نده‌ری بریكاری والی به‌نده‌ر مه‌شهه‌ر راگەیاندووە، له‌ ئاكامی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئێواره‌ی رابردوو له‌ شاره‌كه‌ رووی دا له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قه‌ كراوه‌ و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوه‌ و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار كراوه‌.

بەندەری باسی لەوەشکردووە، له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیزه‌یشدا له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی چه‌كداری پۆلیسدا خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌ و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پارێزگای خوزستان دانیشتوانەکەی زۆربەی عەرەبن و لەئێستادا بەهۆی کێشەی کەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، تائێستاش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دوو کەس کوژراون و کەسێکیش برینداربوون.