ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی  لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٣ دۆلارو ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٢ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلارو ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە کەمبوونەوەی عەماری نەوتی ئەمەریکی و، سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە بەردەوامە لە سیاسەتی مانگی پێشووی کە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی زیاد کرد بۆ بازاڕ.