ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند " ئەفغانستان و عێراق دوو جیهانی جیاوازن و، بە تەواوی هێزەکانیان لە عێراق ناکشێننەوە و ژمارەیەک لە سەربازەکانیان بۆ مەشق و راهێنان دەهێڵنەوە".

لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئەو سیناریۆیەی لە ئەفغانستان روویدا بەراورد ناکرێت بە عێراق، چونکە دوو نەتەوەی جیاوازن و رووبەروی دوژمنێکی جیاواز بوونەتەوە.

وەزیری بەرگری باسی لەوەش کردووە، هێزەکانیان لە هەر شوێنێک پەیوەستە بە هەڕەشەکان لەسەریان و هێزە رێپێدراوەکانیان و ئەو هاوپەیمانانەی کە کاریان لەگەڵ دەکەن.

لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، جۆ بایدن و مستەفا کازمی رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی مانگی ١٢ی ئەمساڵ.