ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆچی دووشەممە 13ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوەچوو ، بەرەی چەپ و ئۆپۆزسیۆنی نەرویج توانیویانە زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، هاوكات دوو کورد توانیویانە دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و ببنە ئەندام پەرلەمان لەو وڵاتە.

دوێنێ ١٣ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج بەڕێوەچوو، بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتەش، بەرەی چەپ بە رابەرایەتی پارتی کرێکارانی نەرویج، کە لە چەند حزبێک پێکدێن و بەرەی ئۆپۆزسیۆنن لە وڵاتەکە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بردووەتەوە و لە کۆی ١٦٩ کورسی پەرلەمان، زیاتر ١٠٠ کورسیان بەدەستهێناوە. کە ئەوە بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەو بەرەیە هەژماردەکرێت.

لە هەڵبژاردنەکەشدا هەریەک لە مانی حسێنی کاندیدی پارتی کرێکارانی نەرویج و سەحەر ئایدار کاندیدی پارتی سور دەنگی پێویستیان بەدەست هێناوە.

مانی حسێنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، مانی پێشتر سەرۆکی گەنجانی پارتی کرێکارانی نەرویج بووە. لەڕیزبەندی ٢٥ کاندیدی هەرێمی ئەکەرشوس، پێنجەم کاندید بووە.

سەحەر ئایداریش خەڵکی باکوری کوردستانە و پێشتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجانی پارتی سور بووە. کاندیدی ژمارە دووی هەرێمی ئۆسلۆ بووە.

وەک میدیاکان باسی لێوەدەکەن، رێژەی بەشداری دەنگدەران لەم هەڵبژاردنەدا گەیشتووەتە ٧٦،٦%و تیایدا حزبی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکردووە.