ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت 4400 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5802 كەسیش چاكبوونەتەوە، 46 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 7 كەسیان لە سلێمانیین.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 32 هەزار و 748 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4400 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە سلێمانی و بەغدا و بەسرە تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە سلێمانی 560 و لە بەغدا 669 بەسرە 443 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە” لە هەولێر 363 و لە دهۆك 312 و لە كەركوك 200 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5802 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە هەولێر و بەغدا و و بەسرە سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 46 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 7 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.