ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

حەیدەر عەبادی، رەخنە لە رێکارەکانی کۆمسیۆن دەگرێت و داوای راستکردنەوەیان دەکات.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، رەخنەی لە رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گرت و داوای راستکردنەوەی ئەو رێکارانەی کرد.

عەبادی کە لیستەکەی بەناوی (هێزی دەوڵەوت) کە لەگەڵ عەمار حەکیم هاوپەیمانیێتی پێکهێناوە، تەنیا 4 کورسی بەدەستهێناوە.

حەیدەر عەبادی لەو تویتەدا کە رەخنەی لە کۆمسیۆن گرتووە و داوای راستکردنەوەی ئەنجامەکان دەکات، دەڵێ "ئاقڵمەند ئەو کەسەیە ئەمڕۆ بەرلە سبەینێ هەڵەکەی راست بکاتەوە".