ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق تا ١٠ ساڵی دیكە پێویستی بەغازی ئێران هەیە، بەپێی رێكەوتنی هەردولاش، ئێران رۆژانە پەنجا ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا غاز بۆ عێراق دابین دەكات.

عادل كەریم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەگەڵ لایەنی ئێرانی ڕێككەوتون بۆ دابینكردنی پەنجا ملیۆن مەتر سێجا غازی لە عێراق لە ڕۆژێكدا، بۆیە عێراق پێنج تا ١٠ ساڵی دیكەش پێویستی بە غازی ئێرانی هەیەو پەیوەستە بەدۆزینەوەی جێگرەوەی پێویست بۆ ئەو ماوەیە تا بەدیلی غازی ئێران بدۆزێتەوە.

ناوبراو وتی "وڵاتی ئێران لە هاویندا پێویستی بە غاز هەیە وەك لە زستان، بەڵام دەتوانێت ئەو بڕەی كە عێراق پێویستیەتی دابینی بكات، لەقۆناغی ئێستاشدا ٣٥ ملیۆن  بۆ ٣٨ ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێكدا غازما بۆ رەوانە دەكات، كۆی گشتی قەرزەكانی ئێرانیش لەسەر عێراق كە غازی سروشتی هاوردەكراوە گەیشتوەتە ملیارێك و ٦٩٢ ملیۆن دۆلار.