ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ماکس دیلی، بەڕێوەبەری بەرنامەی کەشوهەوا لە رێکخراوی ژینگەی جیهانی دەڵێت، "کەشوهەوا بە شەو و رۆژێك ناگۆڕێت، بەڵکو هەنگاو بە هەنگاو دەگۆڕێت. خەریکە گەرمیی زەوی 1.5 پلە زیاتر بێت، ئەوە ئەو ئاستەیە کە هۆشداریی لەبارەوە دەدرێت، ئێمە بەرەو قۆناخی زیاتر گەرمتربوونی کەشوهەوا دەڕۆین، چونکە گازە گەرمکەرەوەکان زیاتر دەردەدرێن".

لە هەندێک شوێنی جیهان گەیشتن بە 40 پلەی سیلیزی لە مانگی ئایاردا وایلێهاتووە کەشێکی ئاسایی بێت، بەستەڵەکەکان دەتوێنەوە، پێشبینی دەکرێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا زەوی گەرمترین کەشوهەوای هەبێت.

ماکس دیلی هەروەها گوتیشی، "هەموو دەیەیەک گەرمتر بووە لە دەیەی پێش خۆی، ئەو بەرزبوونەوەیەش بەردەوام دەبێت. لە ئێستاوە تاوەکو 2026 هەموو ساڵێک گەرمیی زەوی لانیکەم یەک جار بە 1.5 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە و لەوەش خراپتر گەیشتن بەو پلەیە چەندینجار دووبارە دەبێتەوە".