ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت؛ هەر هەرێمێک سەربەخۆ گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بکات بۆ هەناردەکردن نەوت و غاز پێچەوانەی دەستورە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێت، هەرێمەکان مافی ئەوەیان نییە تاکلایەنە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا بکەن، هەروەها حکومەتی فیدراڵی مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتودا دەدۆزرێنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، حکومەتی فیدراڵی مافی سەرپەرشتیکردنی ئەو کێڵگانەی هەیە کە لە داهاتوودا دەدۆزرێنەوە، سیاسەتی پەرەپێدانی نەوت و غاز لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە.

لەرونکردنەوەکەدا کە کۆمپانیای سۆمۆ نوسیویەتی و وەزارەتی نەوت بڵاویکردوەتەوە، ئەوەش هاتوە "لە گرێبەستەکاندا بەڵێندەرەکان بەخشراون لە باج و ڕێگەدراوە قازانجەکانیان چەند جار بەرزببێتەوە بەبێ ئەوەی باجیان لێوەربگیرێت کە ئەوەش پێچەوانەی یاسای باجە لە عێراق کە لە ساڵی 1982 هەموارکراوەتەوە".

دەشڵێت: "هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بەو پشکانەی بۆ عێراق دیاریکراوە بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئۆپێک کە ئەوەش خراپ بەسەر پشکەکانی عێراقدا شکاوەتەوە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشور، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی داهاتی عێراق کەم بێت سەرباری ئەوەی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشی داوە".