ئه‌مشه‌و دژە تیرۆری عێراق له به‌غدای پایته‌خت هەڵدەكوتنە سەر، سه‌نته‌رێكی مه‌ساج 18 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراق بڵاویانكردۆتەوە كە، له نوسینگه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا، توانیویه‌تی تۆڕێكی 18 كه‌سی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌ستگیربكات كه ژن و پیاویان تێدایه و له‌ناو سه‌نته‌رێكی مه‌ساجكردن بازرگانیان به‌مرۆڤه‌وه كردوه.
تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی ماده‌ی 5ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ ژماره 28ی ساڵی 2020 ره‌وانه‌ی دادگا كراون، ئەمە لە كاتێكدایە بازرگانیكردن به‌مرۆڤ به‌یه‌كێك له‌تاوانه گه‌وره‌كان له‌ناو یاسای سزادانی عێراقی ئه‌ژمارده‌كرێت.