هاوڕێ کرێکار
بەسودوەرگرتن لەو شەپولە خوڵەی لە دوێنیەوە عێراقی گرتوەتەوە، چەتەکانی داعش ئێوارەی دوێنێ لەسنوری ناحیەی تازەخورماتوو، هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی،کە سەرقاڵی دروێنە بوون وحەوت کەسیان شەهید و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
لەکۆمەڵکوژی دوومەدا، داعش هێرشی کردە سەر گوندی ئیسڵاح و بەپێی دوای ئاماری ئاسایشی کۆکس و دانیشتوانی گوندەکە، سێ کوڕ وباوکێک ودوو کچ وسەربازێکی سووپای عێراق شەهیدکراون و هەشت کەسی دیکە برینداربووە، کە دووانیان سەربازن.
لەماوەی دوو ساڵدا، ئەمە دووەم کۆمەڵکوژی گەورەیە،کە چەتەکانی داعش لە گوندی ئیسڵاح ئەنجامی دەدەن و لەماوەی چەند ساڵێ ڕابردوودا،گوندی ناوبراو، یەکەم گوند بووە لەسنوری پارێزگای دیالە،زۆرترین هێرشی داعشی کراوەتە سەر و شەوی ڕابردووش دایکی ئەو کوڕ وکچانەی شەهیدکراون لەماڵ نەبووە.
جگە لە ئیسلاح و تازە خورماتوو، داعش هێرشی کردوەتە سەرسوپا لەناحیەی ڕەشاد و پارێزگای مووسڵ، گوندی ئیسلاح دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرکی کەلاڕـ جەلەولا.