ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێکخراوی تەندروستی جیهانی تۆمارکردنی 131 حاڵەتی نوێی توشبون بە ئاوڵەی مەیمونی راگەیاند.

رێکخراوەکە دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە 131 حاڵەتی نوێی توشبون بە ئاوڵەی مەیمونی تۆمارکراوە ئەوە جگە لە دەستنیشانکردنی 106 حاڵەتی دیکەی گومان لێکراو لە 19 وڵات.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوەکردوە، گواستنەوەی نەخۆشییەکە بەربڵاو نیە، بەڵام لە لێکۆڵینەوەدان لەوبارەیەوە و تائێستاش دیار نیە کە ئاخۆ ئەو ڤایرۆسە خۆی گۆڕیوە یاخود نا.

ئاوڵەی مەیمون دو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان جۆری کۆنگۆیە و مەترسیدارترە، رێژەی مردنی له‌و جۆره‌دا دەگاتە 10%، به‌ڵام جۆره‌كه‌ی دیكه‌ جۆری رۆژئاوای ئەفەریقایە، کە رێژەی مردنی نزیکەی 1% ده‌بێت.