ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە فەڕەنسا، پرۆسەی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنە گشتییەکان، کە تێیدا ئەندام بۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەڕەنسا کە ٥٧٧ کورسییە دیاری دەکرێت، کۆتایی ھات.

پرۆسەی دەنگدانەکە کە لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەکاتی ناوخۆیی فەڕەنسا دەستیپێکرد و بە دەنگدانی ھاوڵاتیانی شارە گەورەکان لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ناوخۆیی کۆتایی ھات.

وەزارەتی ناوخۆیی فەڕەنسا، لە کاتژمێر ١٧:٠٠ رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانەکەی بە ٣٨،١١ راگەیاندبوو.

ئەم رێژەیە لە ھەمان کاتژمێری ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ بە سەدا ٣٥،٣٣ تۆمارکرابوو.

لە ھەڵبژاردنە گشتییەکانی فەڕەنسا-دا گەڕی دووەم بۆ ئەو کورسییانە بەڕێوەدەچێت کە بەربژێرێک نەتوانێت لە گەڕی یەکەمدا زۆرینەی رەھا بەدەستبھێنێت، هاوکات ئەو بەربژێرانەی کە لە گەڕی یەکەمدا سەدا ١٢،٥ و بەسەرەوە دەنگیان بەدەست ھێناوە، دەمێننەوە گەڕی دووەم. ئەو بەربژێرەی کە لەم گەڕەدا زۆرترین دەنگ بەدەست دەھێنێت ئەوە وەکو پەرلەمانتار ھەڵدەبژێردرێت.

بەپێی ئەمە، پێنج بەربژێر لەیەکەم گەڕی ھەڵبژاردنەکاندا مافی چوونە ناو ئەنجوومەنیان بەدەستھێنا.

نزیکەی ٤٨،٧ ملیۆن دەنگدەر لە وڵاتەکەدا ھەیە.

ھاوکات، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە شاری تۆکوێت، ئەندامی پارتی فەڕەنسای یاخیبوو (LFİ)، چەپی توندئاژۆ. ژان لوک مێلێنچۆن لە مارسیلیا، ئەندامی پارتی یەکێتی نیشتمان (RN)، مارین لی پێن لە ھێنین-بۆیمۆنت دەنگیان دا.

- ھاوپەیمانی ئەنسەمبڵ-ی ماکرۆن ناتوانێت زۆرینەی رەھا لە ئەنجوومەنی نیشتمانی بەدەستبھێنێت.

بەپێی ڕاپرسییەکانی سندوقی دەنگدان، ھاوپەیمانی ئەنسەمبڵ-ی سەرکۆمار ماکرۆن ناتوانێت لە ئەنجومەنی نیشتمانیدا زۆرینەی رەھا مسۆگەر بکات.