ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت سەبارەت بە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و رۆیشتن بەرەو ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت رایگەیاند "لەو بڕوایەداین کە بڕیارێکی درووستمان بۆ ئیسرائیل داوە".

لایەنەکانی حکوومەتی ھاوپەیمانیی ئیسرائیل، سەرۆکوەزیران بێنێت و وەزیری دەرەوە یائیر لاپید دوای دەرکردنی بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و رۆیشتن بەرەو ھەڵبژاردنێکی پێشوەخت لێدوانێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە میانی گوتارەکەیەدا سەبارەت بەو بڕیارەی کە دەریان کردووە بە ھاووڵاتیانی ئیسرائیل-ی گوت: "لە کاتێکی سەختدا لە بەرامبەرتانین، لەو بڕوایەداین کە بڕیارێکی درووستمان بۆ ئیسرائیل داوە".

بێنێت، ئەوەشی راگەیاند کە "ساڵێک لەمەوبەر بۆ کۆتاییھێنان بەو داڕمانەی کە دەوڵەتی ئیسرائیل تێدابووە سەرکەوتوو بوون لە پێکھێنانی حکوومەت" و گوتی:

" رێژەی بێکاری بەرزببوویەوە، نائومێدی و ناڕەزایەتی لە وڵاتەکەدا ھەبوو و بە تایبەتی حکومەتێکی کارا نەبوو. لەسەر ئەمە بڕیارمدا ئەم ھەنگاوە قورسەی ژیانم بنێم و سەرکەوتوو بووین لە پێکھێنانی حکوومەت. ئیسرائیلمان لەو بیرە دەرھێنا کە تێیکەوتبوو".