وا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پێنجەم بەشەخۆراك لە سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكرێت.
عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم بەشەخۆراك لە سەبەتەی خۆراكی ساڵی ٢٠٢٢ دەگاتە بەغدا و پارێزگاكانی تر، ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو مادەكانی خۆراك بە تەواوی و بەبێ دواكەوتن و لە یەك كاتدا بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەكرێت.
بەگشتی، سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتییان بۆ هەر نەفەرێك پێكهاتووە لە (شەكر یەك كیلۆ، زەیت یەك دەبەی ١ لتری، دۆشاوی تەماتەی ١ قوتی ٤٠٠ غم، پاقلەمەنی ٥٠٠ غم، لەتكە نۆكی ٥٠٠ غم، برنج تایلەندی ٣ كگم).