ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا سکاڵایی ئەندامێکی پەرلەمان رەتبکاتەوە کە دامەزراوەکانی فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە "نایاسایی" ناوبردوە.

دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکی لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان رەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی عێراقەوە پێشکێشکرابوو بە پاساوی ئەوەی مەرجی بەرژەوەندی لە پێشکێشکردنی ئەو سکاڵایەدا نەبووە.

سکاڵاکە لەلایەن عەلی شەداد، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوو. رۆژی چوارشەممە 03-08-2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵاکە کۆبووەوە و سکاڵاکەی رەتکردەوە.

عەلی شەداد لە سکاڵاکەیدا گوتبووی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان "نادەستووری"ین، بەوپێیەی پێچەوانەی ماددەکانی 5 ،13، 19، 120 و 125ی دەستووری عێراقە کە تایبەتن بە جێبەجێکردنی دەستوور و سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دادگەکان و دانانی دەستووری هەرێمی کوردستان و گەرەنتیکردنی مافی پێکهاتەکان.