ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شهری ئیسماعیل- رێگای كوردستان

لوبنان یادی دوو ساڵەی ئەو تەقینەوەیە دەکات کە لە بەندەری بەیروت روویدا و بەشێکی زۆری شارەکەی وێران کرد و زیاتر لە 200 کەسی کوشت و هەزارانی دیکەش بریندار و ئاوارە کرد و بە ملیاران دۆلار زەرەری لێکەوتەوە.

دوای دوو ساڵ لەتەقینەوەی بەندەری بەیروت، لەئێستادا داوای دادپەروەری دەکرێت کە بەشێکی زۆری پایتەختی لوبنانی لەناوبرد و زیانی زۆری بە لوبنان گەیاند.

لەم ڕۆژەدا لە 2020/8/4 پایتەختی لوبنان بە هۆی ئەوەی کە بە یەکێک لە بەهێزترین تەقینەوە نا ناوەکییەکانی جیهان دادەنرێت لە ژێر ئاگری 2,750 تەنی نیتراتی ئەمۆنیۆم کە ساڵانێکە لە بەندەری بەیروت هەڵگیراوە هەژاند.

لەبەیاننامەیەکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی لوبنان داخستنی دامودەزگا گشتییەکانی لە یادی "تراژیدیای تەقینەوەی بەندەری بەیروت" ڕاگەیاند و ئاڵاکان " هاوخەمی کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکان بوون"