ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆبونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سزای نوێ به‌سه‌ر رژێمی ئیسلامیی ئێران‌دا بسه‌پێنن. هۆكاری ئه‌و سزادانه بۆ پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رژێمی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا، سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا. وەزیری ناوخۆی ئێران-یش لەبارەی بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپاوە رایگەیاند، "ئەو پلانە هیچ جێگەی نیگەرانی نییە."
ئه‌مه چواره‌م پاكێجی سزادانه كه له دژی ئێران به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ری زۆره سزاكان په‌سند بكرێن.
پێشتر یه‌كێتیی ئه‌وروپا گواستنه‌وه‌ی پاره و چالاكییه داراییه‌كانی له 60 كه‌س و دامه‌زراوه‌ی ئێران قه‌ده‌غه كردووه، یه‌كێكیش له‌وانه سوپای پاسداران بووه كه به كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كیی چالاكییه ئابووری و داراییه‌كانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئێران ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وروپای سه‌ركۆنه كردووه و گوتوویه‌تی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه، هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
رۆژی 19ـی 1ـی 2023، پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی ئێرانی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە وەڵامی گونجاو و یەکلاکەرەوەیان دەبێت و لە پەیاننامەی رێگری لە بڵاوکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەکشێنەوە.
پێویسته بگوترێ سوپای پاسداران ته‌نیا له چوار مانگی رابردوودا، رۆڵی هه‌بووه له كوشتنی لانی كه‌م 500 خۆپێشانده‌ر، له ساڵانی رابردووش‌دا رۆڵی هه‌بووه له په‌ره‌پێدانی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵێك گرووپی تیرۆریستی له ژێر فه‌رمانی سوپادا كار ده‌كه‌ن.