بەیانی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٨ دۆلار و ٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ١٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٨١ دۆلار و ٦٠ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨١ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.
نرخی نه‌وت له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بەهۆی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا و به‌گشتی سه‌روو ١٣٠ دۆلاری تۆمار كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی ٨٥ دۆلار دابه‌زی.