ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی خۆی بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین راگەیاندو، کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی شوبات سێ جار بەفر لەناو شارەکانی هەرێم دەبارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەرێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات شەپۆلێکی سەرماو بەفر بارین لە کۆتایی ئەم مانگەوە بە دیاریکراوی لە ٢٩ ی کانوونی دووەمەوە دەستپێبکات، لە ٣١ ی هەمان مانگدا بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەبارێت، دواتریش لە رۆژانی ٥ و ٧ ی شوباتیش بەفر دەبارێت. هەرچی هەولێرە لەو رۆژانەدا تەنها باران دەبارێت، لەبارەی دهۆکەوە ٥ و ٦ و ٧ ی شوبات بەفردەبارێت.

ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات مانگی شوبات لە هەرێمی کوردستان مانگێکی باراناوی و تەڕبێت.