ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

له‌ سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شه‌ش چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 24ـی كانوونی دووه‌می 2023، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەددین و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لە دانپێدانانەكانیاندا یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ـی كانوونی دووه‌می 2023، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگه‌یاند، هیچ كاتێك بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق دیارینه‌كراوه‌ و عێراق پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش.

محەممەد شیاع سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەڕەشە و هێرشی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ ناو سنووری ناوچه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوه‌كو ئێستا پێویستیان به‌ پاڵپشتی، راوێژ و راهێنانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌.

دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و كێشه‌ له‌ ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها بابه‌تی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی قسه‌ ده‌كرێت. ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان قسه‌مان كردووه‌."