به‌هۆی تێوه‌گلانیان له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، هەریەكەلە جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا و جێگری داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2023، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی (ئه‌ی ئێف پی) بڵاویكردووه‌ته‌وه، فیاچیسلاف شابوفالۆف، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، كه به‌رپرس بووه له دابینكردنی پاڵپشتی لۆجیستی بۆ سوپای ئۆكرانیا؛ كێریلۆ تیموشینكۆ، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا و ئۆلیسكی سیمینیكۆ، جێگری داواكاری گشتی هستیانلهكاركێشایهوه، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئۆكرانیا بڵاویانكردبووه‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئۆكرانیا زێدهڕووییان له كڕینی چه‌ند پێداویستییه‌كی سه‌ربازی بۆ سوپای ئه‌و وڵاته كردووه و گه‌نده‌ڵیان كردووه.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی 2022، ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری سۆپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، رۆژانه چه‌كی گران و پێداویستی سه‌ربازی پێشكه‌شی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.