رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە دەوڵەتانی ئەندامی رێكخراوەكە دەکات کە منداڵەکانیان لە دەرمانەکانی کۆکە بپارێزن کە لە ساڵی رابردوودا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان منداڵ.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 300 منداڵ کە بەشێکیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵانەوە بوون، لە وڵاتانی گامبیا و ئیندۆنیزیا و ئۆزبەکستان بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەند جۆرە دەرمانێک کە مەوادی کوشندەیان تێدابووە گیانیانلەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو دەرمانانە بۆ چارەسەری کۆکە بەکارهێنراون، بڕێکی زۆر لە ماددەی ئیسیلینی دووانی و گلایکۆڵ و ئیسیلین گلایکۆڵیان تێدابووە، کە سەرجەمیان ماددەی بکوژن، تەنانەت گەر بە رێژەیەکی کەمیش بەکاربهێنرێن، تا ئێستاش لە وڵاتەکانی فلیپین و تەیموری رۆژهەڵات و سەنیگال و کەمبۆدیا بەردەستن”.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای، لە وڵاتانی ئەندامی رێكخراوەكە كردوە، رێوشوێنی توند بۆ رێگریکردن لەو دەرمانانەی کۆکە بگرنە بەر کە ئەو ماددە ترسناکانەیان تێدایە