ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کەمێک پێش ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٤ دۆلار و ٤٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٦٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٦٨ دۆلار و ٣١ سەنتی تۆمار کرد، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٧ دۆلار و ٦١ سەنت بوو.

نرخی نەوت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئۆكراینا و ڕووسیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە کە به‌گشتی له‌ زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵی رابردوودا نرخی یەک بەرمیل نەوت له‌ سه‌رووی (٩٠) دۆلار دەفرۆشرا و هه‌ندێك هه‌فته‌ش سه‌رووی (١٣٠) دۆلاری تۆمار دەکرد، به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵ بۆ خوارووی (٨٥) دۆلار دابه‌زی.