ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی جەنگ لە کاتی داگیرکردنی ئۆکرانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا دەرکرد

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیای فیدڕاڵ تۆمەتبارە بە تاوانی جەنگ بەهۆی ڕاگواستنی خەڵکی و منداڵ لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕوسیا.

لە و کە لە 24ی شوباتی 2022 جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد هەرچەندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لە سەرۆکی ڕوسیا کرد جەنگەکە بوەستێنێت و دواتر وڵاتە ئەوروپییەکان و ئەمەریکا چەند سزایەکییان بەسەر ڕوسیادا سەپاند بۆ ئەوەی پوتین ناچار بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام تا ئێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە.