سه‌رۆكی مالاوی ڕایگه‌یاند 326 هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی زریانی فریدییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
بە پێی دواین ئامار، قوربانییانی زریانی فریدی ، بۆ گیانله‌ده‌ستدانی 400 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
لازاروس چاكویرا سه‌رۆكی مالاوی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند 326 هاوڵاتی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی زریانی فریدییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
وتیشی 183 هه‌زار و 159 كه‌س ئاواره بوون كه له 40 هه‌زار و 702 خێزان پێكهاتوون.
له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی مالاوی بڵاویانكرده‌وه كه 99 كه‌س به‌هۆی زریانی فریدییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه، كه ئه‌مه بۆ جاری دووه‌مه له وڵاتی مۆزه‌نبیقه‌وه ڕووی له مالاوی كردووه دوای ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌ش بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 50 كه‌س، كه به‌هۆی گه‌ڕان بۆ كه‌سانی بێسه‌روشوێن، ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌كان له‌ئارادایه.