ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوو کەس لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد، کە بڕی کیلۆیەک و 240 گرام لە ماددەی هۆشبەریان پێبووە لە جۆری هیرۆین لەگەڵ 200 شیت لە حەبی ترامادۆل، هەردوو کەسەکەش خەڵکی شاری هەولێرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021 بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوو کەسیان بە ناوەکانی (ئـ. ئـ. هـ) و (هـ. ک. ن.) لەهەولێر لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد، کە بڕی کیلۆیەک و 240 گرام لە ماددەی هۆشبەریان پێبووە لە جۆری هیرۆین لەگەڵ 200 شیت لە حەبی ترامادۆل، هەردوو کەسەکەش خەڵکی شاری هەولێرن.

ئەو دوو کەسە بەپێی ماددەی 25ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 396 کەسی لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە و دەستیشی بەسەر زیاتر لە 82 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.