ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵاجاف

ئەمڕۆ سێ شەممە لە سنوری شارۆچكەی شارەبان كرێكارێك بەدەسترێژی گوللە كوژرا .

عەدنان محەمەد ، سەركی ئەنجومەنی شارەوانی شارەبان ، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی 5 ی 2021، لە كارگەیەكی چەولم لەنزیك گوندی پەروانەی سەر بەشارۆچكەی شارەبان دەسترێژی گوللە لەكرێكارێك كراو كوژرا."

گووتیشی :" تەقەكەران هەڵاتوون بۆنێو باخ و بێستانەكانی نزیك گوندەكە و هێزە ئەمیەكان لەهەوڵی دەستگیركردنیاندان."

راشی گەیاند:" ئەگەر زۆرە كە كردوەكە تیرۆریستی بێ."