ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  بەزۆرینەی دەنگی دادوەران سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد.

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نووسینێکدا بەناونیشانی  (ڕۆژێکی تری ڕەش) دەڵێت" بەداخەوە دەستەی سزایی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم  کە لە پێنج دادوەر پێک دێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینانی پەسەند کرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە" رۆژێکی رەش و وەرچەرخانێکی ترسناک لەروی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات".

ئەو دادوەرە باسی لەوەشکردووە، تاکە رێگا مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ و بڕیارێکی لێبوردنی  تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێش بینی ناکرێ تازە دەستەی گشتی دادگای پیداچونەوەش بریارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆرێت ئەگەر داوای راستکردنەوەش بکرێ.

دەشڵێت" جارێ بڕیارەکەیان چاپ و ئیمزا نەکراوە ھیوادارین وەک دارین چاوی پێدا بخشێنەوە، چونکە باش دەزانن بێ گوناحن و تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لە کەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بریاریدابوو کە ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبار کراوە تاوان نیە و دەچێتە خانەی ئازادی رادەربڕین و رەخنە گرتنەوە.