ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە رایانگەیاندووە "ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت".

وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "بۆ هەر کەسێک لەمەودوا بەشە خۆراک بەمشێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان :-

1-برنج( 3)سێ کیلۆ

2-شەکر(1)یەک کیلۆ

3-زەیت (1)یەک لتر

4-دۆشاوی تەماتە(400)چوارسەد غرام

5-باقلەمەنی( 1)یەک کیلۆ (فاسۆلیاونیسک ونۆک)

6-ئارد( 9)نۆ کیلۆ