ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵاف

بەرێوەبەری مافی مرۆڤی گەرمیان باس لەوەدەكات لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان زیندانی كراوان سكاڵایان هەیە كەلێیان دەدرێت بەڵام بۆئەوە سكاڵامان دەست ناكەوێت.

حەیدەر فازڵ، بەرێوەبەری نوسینگەی گەرمیانی مافی مرۆڤ لەگەرمیان، بە (رێگای كوردستان)ی راگەیاند:" لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵ راگیروان ناتوانین بڵێن ئەشكەنجە نیە چونكە راگیرمان هەیە سكاڵای لەسەر ئەوەكردووە كە ئەشكەنجەدراوە."

گووتیشی:" ئێمە لەكاتی بەدواداچونمان بەڵگەمان دەست ناكەوێت،چونكە لێكۆڵینەوە لەگەڵ زیدان كراوا ن بەشێوەی ئاشكرا بەرێوەناچێ."

راشی گەیاند:" لەگەڵ ئەوەشدا لەبەدواداچوونەكانمان بەردەوام دەبین بۆ زانی رەوشی زیندانیان."