ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی دارەتوو ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس بە سەختی برینداربوون.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆدا لەسەر شەقامی دارەتوو، ئۆتۆمبێکلێکی هۆندای تایبەت خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی کیای بچوکدا کێشا و کردی بە دوو کەرتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئۆتۆمبێلە هۆنداکە خۆی بە مینی پاسێکدا کێشاوە و ئەو ئۆتۆمبێلەشی فڕێداوەتە دەرەوەی شەقامەکە پاشان خۆشی لە شەقامەکەدا دەرچووە و چووەتە سەر گردێک و وەستاوە.

فازڵ حاجی باسی لەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەس بە سەختی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر سێ ئۆتۆمبێل کەوتووە، دەشڵێت، هۆکاری رووداوەکە تیژڕەوی بوون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بۆخراپی رێگاوبانەکان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەرێتەوە.

May be an image of car and road

May be an image of one or more people, people standing and outdoors

May be an image of car and outdoors