ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی پەروەردە چەند ڕێوشوێنێكی بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی بنەڕەتی تا یانزەی ئامادەیی، بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیی حكومەتی هەرێم لەگشتانێكێدا كە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی شارەكان و دەڤەرەكانی كردووە، كاتی تاقیكردنەوەی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تا یانزەی ئامادەیی دیاری كرد و ڕاگەیاند”پێویستە قوتابخانەكان پێناسی بەشداری قوتابیان لەتاقیكردنەوەی نیشتیمانی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەربهێنێت.

وەزارەتی پەروەردە لە گشتاندنەكەیدا بڕیاریدا، ئەو قوتابیانەش كە سەلمێنراوە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون، تاقیكردنەوەكانیان بۆ خولی دووەم دوابخرێت.