ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند سێ بەرپرسییان لە هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستگیرکراون.

سەرچاوەیەك لە سەر (پەیەدە) رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-6-2021 هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتیی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیرکراون".

سەرچاكە هۆكاری دەستگیركردنی ئەو سەركردانەی نازانی، گوتی ئەوان چوونەتە پێشوازی ژمارەیەک رۆشنبیر، کە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون.